بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شێخ هومام حەمودی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری دەوڵەتی قەتەر کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ حەمودی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،
تیایدا ڕایگەیاندوە : "شێخ هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق،بروسکەیەکی سەرەخۆشی بۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری دەوڵەتی برای قەتەر ناردووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: شێخ هومام حەمودی ، لە بروسکەی سەرەخۆشییەکەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی میری قەتەر کردووە بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئالسانی.



