بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە نێردە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەیگێڕن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "نزار ئامێدی"سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی بەغدا، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئێران، پێشوازی لە باڵیۆز "یاسر حەجاج" کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆک کۆمار،لە میانەی دیدارەکەدا جەختی لە گرنگی ڕۆڵی نێردە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە دەرەوە کردەوە، وەک ڕووخساری فەرمیی دەوڵەت،هەروەها جەختی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵگەرییەکان، و ئاسانکاری بۆ مامەڵەی هاووڵاتییانی عێراقی و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانیان کردەوە، بە جۆرێک کە متمانەیان بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت زیاد بکات و بەرپرسیارێتی دەوڵەت لە چاودێریکردنی هاووڵاتییانی لە هەر کوێیەک بن بەرجەستە بکات.
لە لای خۆیەوە، باڵیۆز یاسر حەجاج پێزانینی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆمار لەبارەی چاودێریکردنی کاروباری هاووڵاتییانی عێراقی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان" دەربڕی و جەختی لەسەر کارکردن بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی عێراقی و بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.



