بەغداد – INA - ویسام مەلا
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تیتۆن میترا، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: حکومەتی ئێستا هەنگاوی بەرچاوی ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای دەستپاکی و گەڕاندنەوەی داراییەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد: گەڕاندنەوەی داراییەکان دەکرێت بەشدار بێت لە پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئێستای دەوڵەت.
میترا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "حکومەتی ئێستا هەنگاوی ڕژدی ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەمەش لە ڕێگەی پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای دەستپاکی و گەڕاندنەوەی داراییەکانەوە ڕوون بووەتەوە"، جەختیشیکردەوە: "بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و گواستنەوەی ئەزموون و کارامەیییەکان."
وتیشی: "ئامرازە یاساییەکان و حوکمڕانی لە بنەڕەتدا بوونیان هەیە، ئەوەی کەمە جێبەجێکردنە لەسەر ئاستی گەڕاندنەوەی داراییەکاندا"، ئاماژەی بەوەشکرد: "خەمڵاندنەکان نیشانی دەدەن کە نزیکەی دەیان ملیار دۆلار بوونی هەیە، ئەگەر ئەم خەمڵاندنانە ڕاست بن و دەوڵەت بتوانێت بیگەڕێنێتەوە، دەوڵەت دەتوانێت کورتهێنانی ئێستای لەسەر ئاستی وڵات پڕ بکاتەوە."

