بەغدا- INA
سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە عێراق بە سەربەرزی و کەرامەتەوە دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دەنگی ئیمام حوسێن لە ویژداندا ئامادە بێت، هاوکات دووپاتی کردەوە کە بنەماکانی ئیمام حوسێن بە زۆریی ژمارەی گەندەڵکاران و پیلانەکانیان نالەرزن.
زەیدی لە گوتارێکدا بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوون و سەرکەوتن و قارەمانێتی كە بەرجەستەی پرنسیپەکانی کرد ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) لە کەربەلا، وەک ئیمام و سیمبول و ڕیفۆرمخواز، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و ئوممەتی ئیسلامیمان و هەموو گەلانی ئازادی خوازی جیهان دەکەین."
وتیشی: لە تایبەتمەندی ئەم بۆنە مەزنەوە، ئیلهام لە ماناکانی عاشورا وەردەگرین و بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیمان لە پێناو پێشکەوتن و سەروەری عێراق، و لە پێناو میراتی شەهیدان و ئەوانەی کە قوربانیان دا و لە هەموو هەلومەرجێکدا ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەوە و شکستیان پێ هێنا."
سەرۆک وەزیران بەردەوام بوو و وتی: "ئێمە لە شۆڕشی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) فێربووین سازش نەکەین لەگەڵ گەندەڵکار، و بەهەموو خۆڕاگری و ئیرادەیەکەوە هەوڵی پاراستنی عێراق و چاکسازی لە سیستەمەکانیدا (بە باشترین شێوە) بدەین بۆ ئەوەی سامان و شارستانییەتی بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزین، و ماف و شایستەکانی ژیانێکی شکۆمەندانەیان بۆ بپارێزین
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابخانەی ئیمام حوسێن و بنەماڵەکەی و هاوەڵانی (سەلامی خوایان لێ بێت) بە درێژایی مێژوو سەلماندوویانە کە پرەنسیپەکان بە زۆری گەندەڵکاران و پیلانەکانیان نالەرزن، و باوەڕ بە پەیامی محەمەدی زیندوو کە پیاوان هەڵگرین، هەرگیز ناشکێن و عێراق لە سایەی گەلەکەیدا ئازیز و شکۆمەند دەمێنێتەوە، تا دەنگی حوسێن لە دڵماندا ئامادە بێت و ئیلهام بەخش بێت بۆ بەهاکانی شکۆمەندی و دادپەروەری و مرۆڤایەتی.

