بەدواداچوون - INA

بەیاننامەی هاوبەشی کۆبوونەوەی وزاریی نێوان ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی کەنداو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە بۆ ئەوەی چەک تەنها لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت.

لە بەیاننامەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، هاتووە: "پشتگیری لەو هەوڵانە دەکەین کە حکومەتی نوێی عێراق دەیانخاتە گەڕ بۆسنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و ڕێگریکردن لە گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ."

بەیاننامەکە پێشوازی لە واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران کرد، و ئاماژەی بە گرنگیی ئەو نێوەندگیرییە کرد کە هەریەک لە قەتەر و پاکستان ئەنجامیان داوە، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی گوڕی دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کردەوە دوژمنکارانەکان.

هەروەها بەیاننامەکە جەختی لە "گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ڕێگریکردن لە ئێران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی" کردەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە هەیە کە بە هەڕەشەکانی ئێران ناوبران، لەوانە موشەک ودرۆن."

بەیاننامەکە جەختی لە "گرنگیی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز" کردەوە و ڕایگەیاند کە "ئازادیی بێبەربەستی کەشتیوانی، پرسێکی بنەڕەتییە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان."

لە کۆتاییدا، بەیاننامە هاوبەشەکەی کەنداو و ئەمریکا "ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە باج و ڕەسمێک یان هەر هەوڵێکی بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵ بەسەر گەرووی هورمزدا" دووپات کردەوە