بەغداد - INA

عەبدولڕەزاق مالکی، سەرۆکی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، ووردیلکارییەکانی پلانی گشتگیری تیمەکەی لە پارێزگای میسان ئاشکرا کرد، کە نێزیکەی ٢٠٪ی دانیشتوانی پارێزگاکە دەگرێتەوە و لە ١١٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پەروەردەیی پێکهاتووە. هاوكات یەکلاییکردنەوەی پڕۆژەکانی ژێرخانی بۆ هەردوو ناوچەی (ده‌فاس) و (سه‌ید جه‌میل) و گرتنەوەی ٦ ناوچەی نوێی بە خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاند، و پەیامێکی دڵنیاییشی ئاڕاستەی دانیشتوانی گەڕەکی " ده‌فاسی نوێ" کرد کە لە ئاییندەیەکی نێزیکدا خەمڵاندنە تەکنیکییەکانیان پەسند دەکرێت.

مالکی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان کارەکانی ژێرخانیان لە ناوچەی (ده‌فاس) بە تەواوەتی کۆتایی پێهێناوە، کە تۆڕەکانی ئاو، ئاوەڕۆی باراناو و ڕشتنی قاڵبی لایەنی شوستەکان دەگرتەوە،" ڕوونیشیکردەوە کە "کادیرەکان ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی چینی کۆتایی قیرتاوکردنەکە، بە شێوەیەک کە تەواوی کارەکان لە ماوەیەکدا کە لە حەوت ڕۆژ تێپەڕ نەکات کۆتاییان دێت."

وتیشی: "ناوچەی (ده‌فاسی نوێ) دوای تەواوبوونی خەمڵاندنە تەکنیکییەکانی زیاد دەکرێت بۆ ناو کارەکان، کە لە ئێستادا لە قۆناغی پەسندکردندایە،" هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەس دڵنیا کردەوە کە بە تەواوەتی دەگیرێنەوە بە خزمەتگوزارییەکان. لە هەمان چوارچێوەدا، مالکی جەختی کردەوە لەسەر "دەستپێکردنی قۆناغی کۆتایی کارەکانی قیرتاوکردن لە ناوچەی (سه‌ید جه‌میل)، کاتێک ڕێژەی ٧٠٪ی ڕووبەری شەقامەکانی ناوچەکە قیرتاو کراوە کە دەکاتە ١٠٠ هەزار مەتر دووجا، ئەمەش دوای تەواوبوونی تۆڕەکانی ئاو، ئاوەڕۆ، کارە خۆڵکارییەکان و قاڵبی لایەنی شەقامەکان."

سەرۆکی تیمەکە ڕوونی کردەوە کە "پشکی پارێزگای میسان بریتییە لە ١١٠ پڕۆژە، کە دابەشبوون بەسەر ١٧ پڕۆژەی ئاوەڕۆ، ٩ پڕۆژەی ئاو، ٤٣ ناوچەی نۆژەنکردنەوەی گشتگیر، جگە لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ٣١ قوتابخانە، و ١٠ پڕۆژە لە کەرتی کارەبادا،" ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەم کارانە نێزیکەی ٢٠٪ی دانیشتوانی پارێزگاکەیان گرتووەتەوە، لە کاتێکدا کارەکانی قیرتاوکردنی داهاتوو ٦ ناوچەی نوێ دەگرێتەوە کە بریتین لە: (سایلۆ، سه‌ده‌ی نه‌فت، گه‌ره‌كی عه‌سكه‌ری، سه‌لامه‌ی دووه‌م، عه‌باده‌ی دووه‌م، و ده‌فاسی نوێ)."