بەغداد – INA
دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "هێزێک لە لیوای ٢٢ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی سەر بە حەشدی شەعبی، توانییان تۆمەتبار (أ.ر.ر) دەستگیربکەن، کە بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین داواکراو بوو."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "پڕۆسەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجامدراوە، و تۆمەتبارەکەش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژی."
