وەرزش – INA

هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ هاوتای بەلجیکییەکەی بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، لەو یارییەی کە لەسەر یاریگای لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی حەوتەم لە پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی ٢٠٢٦، کە لە ئێستادا لە وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

بە تۆمارکردنی ئەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئێران کۆی خاڵەکانی بۆ دوو خاڵ بەرزکردەوە و لە پێشەنگی کۆمەڵەی حەوتەمدا جێگیر بوو، بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا کە ئەویش کۆی خاڵەکانی بۆ دوو خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دووەمدا دێت.

ناوبژیوانانی یارییەکە، لە خولەکی ٢٥دا گۆڵێکی هەڵبژاردەی ئێرانیان ڕەتکردەوە دوای دەستوەردانی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR)، ئەمەش بەهۆی بوونی مەهدی تاهیرمی لە دۆخی ئۆفسایددا (تەسلول).

هاوكات یارییەکە شایەتی بەرزکردنەوەی کارتی سوور بوو لە ڕووی یاریزانی بەلجیکی (ناتان نگۆی) لە خولەکی ٦٦دا.