بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاری تەواو لەگەڵ دۆسییە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا و پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دۆسیەی ئەرشیف و بێسەروشوێنکراوانی کوەیتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا ڕایگەیاندوە : قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بە ئامادەبوونی ، غوڵام محەمەد ئیسحاق زەی،ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،پێشوازی لە ،ماری یاماشیتە،نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕەو : دیدارەکە تاوتوێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە (2792)ی کرد، کە پەیوەستە بە دۆسیەی ئەرشیف و بێسەروشوێنکراوانی کوەیتی، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئاسۆی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاری تەواو لەگەڵ دۆسییە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا و پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەم دۆسییە مرۆییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە عێراق بەردەوامە لە ڕێچکەی خۆی لە بنیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی برای دۆست، و دووبارە جەختی کردەوە لەسەر ڕێزگرتنی تەواوی عێراق بۆ دەوڵەتی برای کوەیت،و حکومەت و گەلەکەی،ووتیشی : گەلی عێراق و کوەیت بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی پتەو و بەرژەوەندی ستراتیژی هاوبەشەوە بەستراونەتەوە کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە بەهێز دەکەن.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستەڕوو : ماری یاماشیتە، ستایشی هاوکاری حکومەتی عێراقی کرد لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆسییە جیاوازەکاندا، و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی کار و هەماهەنگی هاوبەش کردەوە، بە جۆرێک کە ئاسایش و ئاشتی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێز بکات.

