بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاشکرای کرد، بە ڕاسپاردەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەغدا و هەولێر لەسەر پلانی هاوبەش بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێککەوتن.
نوعمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوویەتی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە،بە ڕاسپاردەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی ئابووری، وەفدێکی باڵای سەربازی و ئەمنی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی فەریق یەکەم روکن،عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و بە ئەندامێتی یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان،و فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی،و بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی و ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵا، سەردانی شاری هەولێریان کرد بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی هاوبەش و پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان.
نوعمان،لە بەیاننامەکەدا ئەوەش دەخاتەڕوو : وەفدەکە دەستبەجێ دوای گەیشتنی چەند کۆبوونەوەیەکی ستراتیژییان ئەنجامدا کە بریتی بوون لە دیدار لەگەڵ بەڕێز مەسعوود بارزانی،و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێم،و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا،هەروەک لە کۆبوونەوەکاندا ڕێککەوتن کرا لەسەر داڕشتنی پلانی تۆکمە بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆتاییهێنان بە کردەوەی ئامانجگرتنیان، ئەوەش بۆ رەخساندنی زەمینە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بووژاندنەوەی ئابووری و پشتیوانیکردنی ئاوەدانکردنەوە.
ئاماژەشی بەوەشکرد : کە لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی کاری هاوبەشی نێوان سوپا و پێشمەرگە کرایەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەدواداچوون بۆ تیرۆر.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی هەرێم ستایشی هەماهەنگیی پتەوی لەگەڵ بەغدا کرد و جەختی کردەوە کە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ بووژاندنەوەی وڵات.


