بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ڕۆژئاوای ئێران تا کاتێکی نادیار هەڵوەشێندرانەوە.
ئاژانسەکە لە هەواڵێکی بەپەلەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە : کە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی ڕۆژئاوای ئێران تا کاتێکی نادیار هەڵوەشێندرانەوە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان ئاشکرا نەکردووە.


