بەغدا –INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای هەڵکەندنی بیری نەوتی عێراقی ڕایگەیاند، کارەکانی چاککردنەوەی بیرە نەوتی WQ1-146ـیان لە کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قورنە/1 تەواو کردووە.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە: تیمە هونەری و ئەندازیارییەکانی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی، بە سەرکەوتوویی کارەکانی چاککردنەوەی بیرە نەوتی WQ1-146ـیان لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە/1 لە پارێزگای بەسرا ئەنجامداوە، ئەمەش بە بەکارهێنانی ئامێری چاککردنەوەی (IDC32) ی کۆمپانیای پێترۆچاینا .
کۆمپانیاکە جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیانە بۆ پاڵپشتیکردنی پلانی بەرهەمهێنانی کەرتی نەوت. ئەم کارانە بە کارامەییەکی بەرز و بەپێی ستانداردە هونەرییە پەسەندکراوەکان جێبەجێ کراون، کە ئەمەش نیشاندەری ئەزموونی تیمەکانی کۆمپانیاکە و توانایانە بۆ جێبەجێکردنی پلانە نەوتییەکان لە کێڵگەکانی عێراقدا، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرهەمی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی ئابووریی عێراق.
