بەغدا-INA
لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ مازن قازی، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات کرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی،
کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە: بیتی بوو لە هەریەک لە پڕۆژەکانی وزە کە تیایدا حەلبووسی گرنگی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای نێوان عێراق و ئوردنی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق پێویستی بە زیادکردنی هێزی کارەبای هاوردەکراو لە ئوردن هەیە. هەروەک جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە-عەقەبە کردەوە وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بۆ هەناردەکردنی نەوت.
هەروەها باس لە پشتیوانی ئوردن کرا و سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن جەختی لە پشتیوانیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ سەروەری،
و ئاسایش و سەقامگیری عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە عێراقێکی بەهێز، ڕەهەندێکی سەرەکییە بۆ ئاسایشی ناوچەکە.
هەروەک هاوکاری هەمەلایەنە دووپاتکرایەوە و هەردوولا جەختیان لە پێویستی فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان،و بازرگانی،و گواستنەوە،و تەندروستی و پەروەردە کردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەل بکات.
