بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،مستەفا جەبار سەنەد،وەزیری گەیاندن،لەگەڵ ئەنیل بۆرا ئینان،باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیای لە بواری گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاریدا تاوتوێ کرد.
وەزارەتی گەیاندن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : "مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری گەیاندن،پێشوازی لە ،ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی ناورۆکی بەیاننامەکە : لە دیدارێکدا ژمارەیەک بابەتی گرنگ پەیوەست بە پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش لە بواری گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاریدا تاوتوێ کران.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : هەردوو لا گرنگی پڕۆژەکانی تڕانزیت و ڕۆڵی ئەوان لە پشتیوانیکردنی ژێرخان و بەهێزکردنی بەستنەوەی هەرێمی لە نێوان عێراق و تورکیادا تاوتوێ کرد، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.

