بەغداد- INA

وەزیری کاروباری دەرەوە و یەکێتی ئەوروپا و هاوکاری لە شانشینی ئیسپانیا، خۆسێ مانوێل ئەلباریس، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە: پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووڵایەنەکان.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وەزیری دەرەوە، فوئاد حسێن، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن وەزیری کاروباری دەرەوە و یەکێتی ئەوروپا و هاوکاری لە شانشینی ئیسپانیا خۆسێ مانوێل ئەلباریس پێگەیشتووە، بەبۆنەی نوێکردنەوەی متمانە پێی و وەرگرتنی ئەرکی وەزارەتی دەرەوە"، کە تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فوئاد حسێن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکانیدا.

ئەلباریس جەختی کردووەتەوە: کە "پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووڵایەنەکانی نێوان ئیسپانیا و عێراق، کە پەیوەندی دۆستایەتی و هاوکاری کۆیان دەکاتەوە"، ئاماژەشی بە "گرنگی بەردەوامبوونی کارکردنی هاوبەش کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییاتە جیهانی و ناوچەییەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ڕێساکانی یاسای نێودەوڵەتی و فرەلایەنی نێودەوڵەتی".

وەزیرە ئیسپانییەکە "پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، بە شێوازێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا"، و هیوای خۆشی دەربڕیوە بۆ "پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە قۆناغی داهاتوودا".

لەکۆتایی بروسکەکەیدا، "پیرۆزباییەکانی بۆ وەزیر نوێکردووەتەوە، و ڕاستگۆترین هیوای سەرکوتنی بۆ خواستووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، و تەئکیدی لە پێزانینی ئیسپانیا کردووەتەوە بۆ ئەو پەیوەندییە ناوازانەی کە هەردوو وڵات بەیەکەوە دەبەستنەوە".