بەغداد – INA

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان دلێمی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: جەژنی غەدیری پیرۆز بۆنەیەکە بۆ چەسپاندنی بەهاكانی برایەتی و بەهێزكردنی یەكڕیزی.

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان دلێمی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بەرزترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەرجەعە بەڕێزەكانمان (سێبەریان بەردەوام بێت)، و گەلی بەڕێزمان، و ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی دەكەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی غەدیری پیرۆز، كە جەژنی هەرە گەورەی خوایە، ڕۆژی تەواوكردنی ئاین و ڕشتنی نیعمەتەكان، بە تاجدانانی ئەمیری بڕواداران عەلی كوڕی ئەبو تاڵب (سەلامی خوای لێبێت) وەك وەلی و سەرپەرشتیاری بڕواداران".

ئەوەشی خستەڕوو: "لەناو ئەم بۆنە پیرۆزەدا، ئەو مانا باڵایانە بەبیردەهێنینەوە کە ڕووداوی غەدیر لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتووە لە دڵسۆزی بۆ حەق، و پابەندبوون بە بەهاكانی دادپەروەری و یەكڕیزی، چونکە ئەم وێستگە ئیمانییە نەمرە بنەماكانی سەركردایەتی لەسەر بنەمای تەقوا و خزمەتكردنی كۆمەڵگە و پاراستنی كەرامەتی بەرجەستە كرد".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەنجومەنی نوێنەران، وەك نوێنەری گەل، پەرۆش بوو بۆ هێنانە ناوەوەی ڕۆژی جەژنی غەدیر لە چوارچێوەی یاسای پشووە فەرمییەكاندا، لەبەرئەوەی شایستەیەكی نیشتمانی و ئاینییە و ڕەنگدانەوەی قووڵایی ناسنامەی ئیمانی كۆمەڵگەیە، هەروەها ئەم بڕیارە بەرجەستەكردنی گرنگیدانی دامەزراوەی یاسادانانە بە چەسپاندنی ئەو بۆنانەی كە ڕۆحی برایەتی و تەبایی كۆمەڵایەتی بەهێز دەكەن، و تەئكید لە پێگەی بەها ئاینییەكان دەكەنەوە لە بنیادنانی هۆشیاری نیشتمانی و بەهێزكردنی یەكڕیزی، بۆیە لە خوای گەورە داواكارین ئەم بۆنەیە بۆ سەر گەل و ئوممەتمان بە خێر و خۆشی و بەرەکەت بگەڕێنێتەوە، و سەركەوتوومان بكات بۆ هەرچییەک كە سەرفرازی، سەقامگیری و گەشەسەندنی وڵاتەمانی تێدایە".