بەغداد – INA

ئەنجومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازکرد، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر نووسراوێك بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو لایەنانە کردەوە کە بەستراو نین بە وەزارەتەوە، بەمەبەستی پێدانی ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا دەخرێنە ناو کارنامەی کۆبوونەوەکەوە.

لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و وەزیری لاوان و وەرزش بە وەکالەت، محەمەد نووری ئەحمەد، سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کرد، بە ئامادەبوونی وەزیرانی پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، وەزیری پەیوەندییەکان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت، ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار بە وەکالەت، لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستمە زانیارییە جوگرافییەکان لە وەزارەتی پلان دانان".

بەیاننامەکە دەڵێت: "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە بەخێرهاتنی ئەندامانی کرد" و "هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیاندا، بەو شێوەیەی کە بەشداربێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەنجومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدان".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر: "نووسراوكردنی ئەنجومەنەکە بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو لایەنانەی کە بەستراو نین بە وەزارەتەوە، بۆ ئەوەی ئەنجومەنەکە ببوژێننەوە بەو بابەتانەی کە دەخرێنە ناو کارنامەی کۆبوونەوەکانی داهاتوو"، ئەمەش بەپێی ئەرک و پسپۆڕییەکانی ئەنجومەنەکە بۆ تاوتێکردنیان و دەرکردنی بڕیار و ڕاسپاردە پێویستەکان لەسەریان.