نێودەوڵەتی – INA
پەرلەمانتارانی ئەوروپا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچبەران لەناو یەکێتییەکەدا، لەگەڵ ئەگەری دروستکردنی سەنتەری دەرەکی کە کۆچبەرانی نایاسایی بۆی دیپۆرت بکرێنەوە (ڕەوانە بکرێنەوە).
یاساکە دەق لەسەر کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەکانی دیپۆرتکردنەوە، و ڕێگە بەو وڵاتانەش دەدات کە ئارەزوو دەکەن، سەنتەر لە دەرەوەی ئەوروپا دابمەزرێنن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە داواکاری پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە.
ئەو سازانەی (پێکهاتنەی) کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە گەیشتنە سەرى، پێویستی بە دەنگدانی کۆتایی هەیە لە پەرلەمانی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندامدا لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا.
وڵاتانی ئەوروپی هاوشێوەی دانیمارک، نەمسا و ئەڵمانیا دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای شوێندا بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرانە، بۆ نموونە وەک ڕواندا، ئۆگاندا یان ئۆزبەکستان.
لەلایەن خۆیەوە، فەڕەنسا گومانی لە سوودی دروستکردنی ئەم جۆرە سەنتەرانە دەربڕیوە، لە کاتێکدا ئیسپانیا دژایەتی کردووە و پێی وایە کە مەترسیی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی تێدایە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی