نێودەوڵەتی – INA

تێکشکانی فڕۆکەیەکی ڕاهێنانی سەربازی لە تایوان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە میانی ڕاهێنانێکدا کە هاوشێوەسازی تێکچوونی بزووێنەری لەخۆگرتبوو، بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەردوو فڕۆکەوانەکەی ناو فڕۆکەکە، بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی تایوان.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە ڕاهێنانەکە لە جۆری "تی-٣٤" بووە و لە کاتژمێر ٨:٠٨ی بەیانیدا لەسەر ڕێڕەوی بنکەی گانگشان بۆ هێزی ئاسمانی لە شاری کاوهسیۆنگی کەناراوی باشوور تێکشکاوە.

هێزی ئاسمانی تایوان تیمێکی کاری پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە، و ناسنامەی هەردوو فڕۆکەوانەکەش ئاشكرا نەکراوە تەنها پلە و ناوی بنەماڵەکەیان نەبێت، کە هەردووکیان لە پلەی مقدەم (المقدم)دان بە ناوەکانی "لۆ" و "گۆ".

لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا، فڕۆکەیەکی شەڕکەری تایوانی لە جۆری "ئێف-١٦" لە ناو دەریا لە نزیک کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە لە میانی ئەرکێکی ڕاهێنانی ڕۆتینیدا تێکشکا.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی (AFP)