ئابوری – INA

نرخەکانی نەوت بەرەو دابەزین چوون، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمەش لە دوای ئەو دەستکەوتە توندانەی (بەرزبوونەوانەی) کە لە دانیشتنی پێشوودا تۆماریان کردبوو، بەو پێیەی سەرنجی بازاڕ بە بەردەوامی لەسەر ئەوە ماوەتەوە کە ئایا پێشکەوتن لە گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێراندا بەدی دێت یان نا.

گرێبەستە داهاتووەکانی خاوی برێنت ٨٦ سەنت، یان بە ڕێژەی ٠.٩١٪ دابەزین و گەیشتنە ٩٤.١٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا گرێبەستە داهاتووەکانی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی مامناوەندی ئەمریکی (WTI) ٩٧ سەنت، یان بە ڕێژەی ١.٠٥٪ دابەزین و گەیشتنە ٩١.١٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەردوو جۆرەکەی نەوت لە دانیشتنی پێشوودا بە ڕێژەی زیاتر لە ٥٪ هەڵکشان، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی ئایاردا زیانێکی مانگانەیان تۆمارکردبوو کە لە ١٦٪ تێپەڕیبوو، بەهیوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێک.

سەرچاوە: عەرەبییە