وەرزش – INA

یانه‌ی ڕیال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ئەتلەتیک بیلباودا بە دەستھێنا بە ئەنجامی (٤-٢)، لە بەرامبەردا ھەڵگری نازناوەکە، یانه‌ی بەرشەلۆنە، بە ئەنجامی (٣-١) لەبەردەم ڤالنسیا شکستی ھێنا، لە یارییەکانی گەڕی سی و هەشتەم و کۆتایی خولی ئیسپانی (لالیگا).

لەو یارییەدا کە ماڵاواییکردنی ھەردوو یاریزان دانی کارڤاخال و دەیڤید ئالابای بەخۆوە بینی، گۆڵەکانی ڕیال مەدرید لەلایەن گۆنزالۆ گارسیا، جود بێلینگهام، کیلیان ئێمباپێ و براهیم دیاز لە خولەکەکانی (١٢، ٤١، ٥١ و ٨٨) تۆمارکران، لە کاتێکدا گۆڵەکانی بلباو لەلایەن گۆرکا گوروێزێتا و ئۆرۆکا ئیزێتا لە خولەکەکانی (٤٥+١ و ٩٠+١) تۆمارکران.

لە یاری دووەمدا، گۆڵەکانی ڤالنسیا لەلایەن خاڤی گێرا، لویس ڕوخا و گویدۆ ڕۆدریگێز لە خولەکەکانی (٦٦، ٧١ و ٩٠+٧) تۆمارکران، لە کاتێکدا تاکە گۆڵەکەی بەرشەلۆنە لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی (٦١)دا تۆمارکرا.