بەغداد – INA

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەییاز، لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مسرور بارزانی، ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی ئەمنیی نێوان بەغداد و هەولێریان تاووتوێ کرد.

دەستەی حەشدی شەعبی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەییاز، لە نووسینگەی خۆی لە بەغداد، پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مسرور بارزانی و شاندی هاوڕێی کرد. لە میانی دیدارەکەدا، باسی سەرجەم بارودۆخی گشتیی وڵات کرا و پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی خرانە ڕوو، بەتایبەت دۆسیەی تەواوکردنی کابینەی حکومەت، بە شێوازێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا، هەروەها بەرەوپێشچوون لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکاندا."

ئەوەش هاتووە: "هەروەها هەردوولا ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی ئەمنی و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد، بە شێوازێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق."