بەغداد – INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕوونکردنەوەی لەسەر سروشتی ئەو تەقینەوەیە دا کە دەنگەکەی لە باکووری پایتەخت بیستراوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "هەندێک لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژانسەکانی هەواڵ، دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە (دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە سنووری قەزای تاجی لە باکووری بەغدادی پایتەخت بیستراوە)"، ڕوونیشیکردەوە کە "سروشتی ئەو تەقینەوەیەی لە قەزای تاجی لە باکووری پایتەخت بیستراوە، بەهۆی سووتانی پاشماوە (زبڵ و خاشاک) بووە لەناو ئەو ڕووبەرەی کە بۆ ژێرخاککردنی تەندروستی تەرخانکراوە، ئەمەش بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بۆ ڕووبەرێکی بچووک لە پوش و پەڵاش."
لە درێژەی راگەیندراوێكداهاتووە: "لەو کاتەدا، بە ڕێکەوت تەقینەوەی تەنێکی نامۆ ڕوویداوە کە پێدەچێت (پاشماوەی جەنگ) بێت لە پشت کۆمەڵگەی ڕەیانین لە قەزای ناوبراو. هاوكات هێزە ئەمنییەکانمان و دەزگا پسپۆڕەکان دەستبەجێ دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کردووە و لێکۆڵینەوەیەکیان بۆ زانینی سروشتی تەقینەوەکە دەستپێکردووە"، جەختیشی کردەوە کە "ئەو هەواڵانەی باس لە کەوتنەخوارەوەی موشەک یان تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە."
