نێودەوڵەتی – INA
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانییەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکەی نێوان تاران و واشنتن، ئازادیی هاتوچۆی دەریایی (گەشتکردنی دەریایی) لە گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سەرجەم بەرەکاندا دەستەبەر دەکات.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە "ڕێککەوتنەکەی نێوان تاران و واشنتن، بڕگەی ئازادیی گەشتکردنی دەریایی لە گەرووی هورمزدا بەبێ سەپاندنی هیچ باج و ڕسووماتێکی تێپەڕبوون لەخۆدەگرێت، و کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکان لە سەرجەم بەرەکاندا دەهێنێت."

