دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت لە نووسینگەی خۆی لە کۆشکی سپی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێککەوتنێکی پەیوەست بە ئاشتی گفتوگۆی کردووە.
دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث ئێوارەی ڕۆژی شەممە نووسیویەتی "چەند خولەکێک لەمەوبەر، گفتوگۆیەکی زۆر باشمان هەبوو لەگەڵ محەمەد بن سەلمان ئال سعود لە سعودیە، محەمەد بن زاید ئال نەهیان، لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، میر تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم بن جابر ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری قەتەر، عەلی ئەلثوادی، لە قەتەر ، عاسم مونیر لە پاکستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، شا عەبدوڵڵای دووەم، لە ئوردن، و حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە، پاشای بەحرەین، سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ئاشتی."
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کردووە ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێکرا، بە شێوەیەکی بەرچاو دانوستان و کاری لەسەر کراوە و تەنها چاوەڕێی کۆتایی هێنانە و واژۆ کردنە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە بەجیا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە و ئەو پەیوەندییە "زۆر باش" بووە.
سەرۆک ترامپ جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەم زووانە وردەکارییەکانی کۆتایی ئەم ڕێککەوتنە ڕادەگەیەنرێت و لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەش تەنگەی هورموزیش دەکرێتەوە.


