بەدواداچوون -INA
پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی، کۆتایی بە کاروانە پڕ لە نازناوەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی هێنا کە بۆ ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو، تێیدا لە ساڵی ٢٠١٦وە ٢٠ نازناوی بەدەستهێنا، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە، وەک ئەوەی ڕۆژی هەینی یانەی دووەمی خولی ئینگلیزی ڕایگەیاند.
گواردیۆلا (٥٥ ساڵ) کە ڕۆژی یەکشەممە بۆ کۆتا جار سەرپەرشتی سیتی دەکات بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا، وتی: لە قووڵایی ناخمدا دەزانم کە کاتی ڕۆشتن هاتووە، جەختیشی کردەوە کە پۆستی باڵیۆزی گرووپی سیتی بۆ تۆپی پێ وەردەگرێت.
هەروەها وتی: داوای هۆکارەکانی ڕۆشتنم لێ مەکەن، هیچ هۆکارێکی دیاریکراو نییە، بەڵام لە قووڵایی ناخمدا دەزانم کاتی ئەوە هاتووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچ شتێک بۆ هەمیشە نامێنێتەوە، ئەگەر وابوایە لێرە دەمامەوە، ئەوەی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە هەست و خەڵک و یادگارییەکان و ئەو خۆشەویستییەیە کە بۆ مانچستەر سیتی هەڵمگرتووە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (AFP)