بەدواداچوون –INA

مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی هەندێک پێشکەوتنی لە ئاستی ئەو دانوستانانەی ئێستا لەگەڵ ئێراندا بەڕێوەدەچن ڕاگەیاند.

وەزیری ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: هەندێک پێشکەوتن لە ئاستی دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕوا ناکات هیچ وڵاتێک بەوە ڕازی بێت باج بدات لە بەرامبەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمزدا، جەختیشی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕێکارانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قبوڵکراو نین.

هەروەها وتیشی: هەوڵەکان بۆ سەپاندنی باج لەسەر جوڵەی هاتووچۆ لە گەرووی هورمزدا، وەک کارێکی سەرانەوەرگرتن هەژمار دەکرێت کە هیچ وڵاتێک قبوڵی ناکات.