بەغدا - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ هەینی، دەستبەسەرداگرتنی (٣٠٠) محاویلەی کارەبای قاچاخی لە ناو یەکێک لە گەراجەکان لە بەغدا ڕاگەیاند.
ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی نیشتمانی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: بەپێی زانیاریی وردی هەواڵگری، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا توانییان دەستبەسەر (٣٠٠) محاویلەی کارەبای قاچاخدا بگرن لە ناو یەکێک لە گەراجەکانی بەغدای پایتەخت، ئەمەش دوای پرۆسەیەکی بەدواداچوونی مەیدانی و چاودێریکردن کە بۆ ماوەیەکی پێویست بەردەوام بوو.
ڕوونیشیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی ئاشکراکردن و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی بارە قاچاخەکە، وێڕای دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا ، وە ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان گیراوەتە بەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەزگاکە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیی هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییەکانی لە ڕاوەدوونانی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و یاریی کردن بە ئابووریی نیشتمانی، و گرتنەبەری ڕێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکاران