بەغداد – INA
وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان جبووری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ستایشی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد لە ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی قۆپیکردنی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی "جانتای ژیر"ەوە، و دووپاتی کردەوە کە پشتبەستن بەم جانتایە پشکی هەبووە لە کەمکردنەوەی دیاردەی قۆپیکردنی ئەلیکترۆنیدا.
وەزارەتی پەروەردە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان جبووری، ستایشی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق/ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پەروەردەیی، و هاوکارییەکانی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکاندا کرد، ئەمەش دوای دەستپێکردنی بەکارهێنانی (جانتای ژیر بۆ ئاشکراکردنی قۆپیکردنی ئەلیکترۆنی) لە کاتی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ناوەندیدا لە بەغداد و پارێزگاکان".
جبووری بەپێی راگهیندراوهكه دووپاتی کردەوە کە "پشتبەستن بە جانتای ژیر بەشداربووە لە کەمکردنەوەی دیاردەی قۆپیکردنی ئەلیکترۆنی و بەرزکردنەوەی دەستپاکی لە تاقیکردنەوەکاندا، ئەمەش لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری و دیسپلین لە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا".
وەزیر ئاماژەی بەوەش کرد کە "هاوکاری نێوان وەزارەت و لایەنە پاڵپشتیکارەکان، و لە پێشەنگیاندا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی ئەبو عەلی بەسری، ڕەنگدانەوەی پەرۆشیی دامەزراوە حکومییەکانە بۆ پاراستنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان"، هاوکات دووپاتیشی کردەوە کە "لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی بۆ پاراستنی تاقیکردنەوەکان و دەستەبەرکردنی دادپەروەری لە نێوان قوتابییاندا گیراونەتەبەر، چەندین حاڵەتی قۆپیکردنی ئەلیکترۆنی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا تۆمارکراون".