بەغداد – INA
وەزیری کارەبا، عەلی سەعدی وەهێب، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئامادەکردنی پلانێکی فریاگوزاریی (تەنگوچەڵەمە)ی تایبەت بە کاتەکانی لوتکەی بەکاربردنی هاوینە دووپاتکردەوە، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەردەوامیی کارکردنی سیستمی کارەبا.
وەزارەتی کارەبا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، سەردانێکی فەرمی بۆ بارەگای وەزارەتی کارەبا ئەنجامدا، و لەلایەن ئەندازیار عەلی سەعدی وەهێب، وەزیری کارەباوە پێشوازی لێکرا".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کاتی سەردانەکەیدا، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد کە کادرانی باڵای وەزارەت تێیدا ئامادەبوون، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا کرا، و تیشک خرایە سەر پلانەکانی وەزارەت کە ئامانجیان دەستەبەرکردنی جێگیریی تۆڕی نیشتمانی و دابینکردنی وزەی کارەبایە لە ماوەی مانگەکانی لوتکەی بەکاربردن لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا".
ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆک وەزیران لە کاتی کۆبوونەوەکەدا دووپاتی کردووەتەوە کە "مەلەفی وزەی کارەبا لە پێشینەیەکی نیشتمانییە و تەوەرێکی سەرەکییە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بۆ پەرەپێدانی ژێرخان، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە باشترکردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت".
لەلایەکی خۆیەوە، وەزیری کارەبا ڕوونی کردەوە کە "بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت، بەتایبەتی کەمکردنەوەی دابینکردنی غاز کە کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی وزەی کارەبا، پلانێکی فریاگوزاریی تایبەت بە کاتەکانی لوتکەی بەکاربردنی هاوینە ئامادەکراوە، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەردەوامیی کارکردنی سیستمی کارەبا و پاراستنی جێگیرییەکەی لە ماوەی داهاتوودا".
