بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە پەرۆشی و پابەندبوونی حکومەت کردەوە بۆ پاڵپشتی کردنی تەواوی هەڵبژاردەی تۆپی پێ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە وەفدی هەڵبژاردەی نیشتمانی کرد، ئەوەش پێش بەڕێکەوتنیان بەرەو ئیسپانیا بۆ ئەنجامدانی کەمپێکی مەشقی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، زەیدی لە میانی دیدارەکەدا جەختی لە پابەندبوونی حکومەت کردەوە بۆ پاڵپشتی کردنی تەواوی هەڵبژاردەی تۆپی پێ و جەختی لە گرنگیدان بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان کردەوە بۆ دڵ خۆشکردنی گەلی عێراق، کە پاڵپشتن و چاوەڕوێی باشترین ئەنجام دەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران متمانەی خۆی بە توانای یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی دووپات کردەوە کە لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەن کە لە ئەستۆیانە و ئاماژەی بە گرنگی یەکخستنی هەوڵی هەموان کرد بۆ ئەوەی هەڵبژاردەی نیشتیمان بەشێوەیەک دەرکەوێت گوزارشت لە پێگەت عێراق بکات و ناوی لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی بەرز بکاتەوە