بەغدا - INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ خێراکردنی تەواوکردنی کابینەی وەزاری.
ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو کرد، کە پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی وڵات کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ خێراکردنی تەواوکردنی کابینەی وەزاری، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن.
لای خۆیەوە، عەبادی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆمار خواست لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا، و جەختی لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق