بەدواداچوون - INA
مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە بوونی ئاماژەی ئەرێنی کردەوە سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسانی پاکستان ئەمڕۆ بەرەو تاران بەڕێدەکەون.
ڕووبیۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: بەرپرسانی پاکستان ئەمڕۆ گەشت بۆ تاران دەکەن، و ئاماژەی ئەرێنی هەن.
وتیشی: "سەپاندنی سیستمێک بۆ وەرگرتنی باج لە گەرووی هورمز، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی دەکاتە مەحاڵ.
جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، هەندێک ئاماژەی باش هەن و هەندێک پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لەپێشینەی کارەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران، و ئەوە بژاردەی دڵخوازی ئەوە

