بەدواداچوون - INA

یاسین جابر، وەزیری دارایی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە قەبارەی زیانەکانی جەنگ و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە ٢٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری جابرەوە گواستییەوە کە: زیانەکانی جەنگ لە لوبنان بە ٢٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێن.

هەروەها پێشبینی داکشانێکی ئابووریی لە نێوان ٧٪ بۆ ١٠٪ لە لوبنان کرد بۆ ئەمساڵ؛ ئەوەش بەهۆی جەنگەوە.