هه‌ولێر – INA

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ بەبۆنەی شەست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە کە "گۆڕانکاری گەورە و ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگەی پەروەردەیەکی تەندروست و فێرکردنێکی باشەوە بەدی دێت".

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ " یەکێتی مامۆستایانی کوردستان چەند داواکارییەکی گرنگی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرد بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان.

لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووە کە یەکێتی مامۆستایان بە شانازییەوە یادی شەست و چوار ساڵەی خەباتی دەکاتەوە و سڵاو بۆ دەستەی دامەزرێنەر و مامۆستایانی شەهید دەنێرێت. هەروەها دەستخۆشی لە مامۆستایانی خانەنشین دەکات و ڕێز لە خۆڕاگریی مامۆستایانی ئێستا دەگرێت کە سەرەڕای قەیرانە داراییەکان و بارودۆخی سەخت، لە پەیامە پیرۆزەکەیان بەردەوام بوون.

مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایان لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا" خاڵی وەک داواکاریی سەرەکی دەستنیشان کردووە، کە گرنگترینیان بریتین لە:

· چارەسەری مووچە: داوا کراوە کێشەی دواکەوتنی مووچە بە بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و مافە یاساییەکانی مامۆستایان دەستکاری نەکرێت.

· دامەزراندنی گرێبەستەکان: داوا دەکەن سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بکرێنە هەمیشەیی.

· خوێندنی حکومی: جەخت لە گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی حکومی کراوەتەوە بۆ ئەوەی جیاوازی چینایەتی لەگەڵ کەرتی ئەهلی دروست نەبێت.

· یاسای پاراستنی مامۆستا: داوا دەکرێت یاسای پاراستنی مامۆستایان کە لە بەغدا پەسەند کراوە، لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت بۆ پاراستنی شکۆی مامۆستایان.

· مافی خانەنشینان: جەخت کراوەتەوە لە پێدانی هەموو شایستە دارایی و پاداشتەکانی مامۆستایانی خانەنشین بەپێی یاسا.

دووپاتکردنەوەی خەباتی مەدەنی

لە کۆتایی راگه‌یندراوه‌كه‌ی، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافانە و ئاماژەی بەوە کرد کە "هەموو شێوازەکانی خەباتی مەدەنی و ڕەوا وەک بژاردەیەک دەمێننەوە" تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان بەدی دێت.