سلێمانی -INA
ئهمڕۆ هەینیرێکخراوێک لە قەزای کفری رایگەیاند، لە رۆژانی هەینی دا خانووە کەلەپووری و شوێنەوارییەکان دەڕووخێندرێن.
رێکخراوی پاڵپشتیی شاری کفری بۆ پەرەپێدان، له بانگەوازێگدا كه دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "کەسانێک هەن تەنیا خەمی پارە و گیرفانی خۆیانە، بێباکانە و بێ حیسابکردن بۆ مێژوو و شوێنەوار و هەبوونی حکومەت، بێ حیسابکردن بۆ لیژنەی ئەمنی شار بەردەوامن لە رووخاندنی شوێنەوار و خانووە کەلەپوورییەکان".
رێکخراوەکە کە بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ لە قەزاکەیان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان کرد رایگهیاند: ئەوانەی خانووەکان دەڕووخێنن "پشووی رۆژانی هەینی دەقۆزنەوە و خانووە کۆنەکانی کفری دەڕوخێنن". دەشپرسن، "ئایا چۆن ئەو کەسانە دەتوانن بە رۆژی رووناک خانووە کەلەپوورییەکان بڕوخێنن؟ ئایە رۆژانی پشوو حکومەت نامێنێت؟ ئەو کەسانە مۆڵەتیان لە کێ وەرگرتووە؟".
لە راگەیێندراوی رێکخراوەکەدا چالاکوانانی کفری داوا دەکەن، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە خانووە کۆنەکانی شارەکە تێکدەدەن و نۆژەنی دەکەنەوە.

