نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانەوە، ڕێڕەوی ٧٥ کەشتیی بازرگانی گۆڕدراوە و ٤ کەشتیش پەکخراون.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانەوە، ڕێڕەوی ٧٥ کەشتیی بازرگانی گۆڕدراوە و ٤ کەشتی پەکخراون."

