بەغدا - INA

حکومەتی فەڕەنسا، ئەمڕۆ هەینی، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان لەلایەن حکومەتەکەیەوە.

باتریک دوغێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا، لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی و حکومەتی عێراق دەکەم بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ئەم هەنگاوە ئەرێنییە دەبێت ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکان و بەدیهێنانی گەشەپێدان لە وڵاتدا بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "فەڕەنسا لە تەنیشت عێراق دەمێنێتەوە، بە ڕێزگرتنی تەواوەوە بۆ سەروەرییەکەی."