بەغداد – INA
وەزارەتی عێراق ڕایگەیاند، ئهمڕۆ سێشەممە تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی خێرا دەستپێدەکات.
وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ئهمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦، تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی سەرەتایی و خوێندنی خێرا بۆ خوێندنە (عەرەبی، کوردی، تورکمانی و بیانییەکان) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ / خولی یەکەم، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بەکاتی ناوخۆیی شاری بەغداد لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەستپێدەکات."
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لە ئەگەری ڕاگەیاندنی هەر پشوویەکی فەرمی لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەدا، تاقیکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەگوازرێتەوە بۆ ڕۆژی دواتر و بەپێی هەمان ئەو خشتەیەی کە پێشتر ڕاگەیەندراوە."
