وەرزش – INA
یانەی تۆتنهام بە یەکسانبوون (١-١) لەگەڵ میوانەکەی لیدز یونایتد دوو خاڵی تری لهدهستدا، لەو یارییەی کە ئێوارەی دووشەممە لەسەر یاریگای "تۆتنهام هوتسپێر" ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی گەڕی ٣٦ی خولی نایابی ئینگلیزیدا.
سەرەتا "سپێرز" بە گۆڵێکی یاریزان ماتیاس تێل لە خولەکی ٥٠دا پێشکەوت، بەڵام دۆمینیک کالڤێرت لوین لە خولەکی ٧٤دا بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ لیدز تۆمارکرد.
تۆتنهام دوو خاڵی گرنگی لە ململانێی مانەوە لە خولەکەدا لەدەستدا، ئەمەش هیوای بۆ یانەی وێست هام گەڕاندەوە کە دوێنێ یەکشەممە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر ئارسناڵی پێشەنگی پرێمەرلیگ دۆڕابوو.
لە ئێستادا تۆتنهام بە ٣٨ خاڵ لە پلەی حەڤدەم دێت و تەنها دوو خاڵ لە وێست هامی پلەی هەژدەم (کە کۆتا پلەی دابەزینە) دوورە، ئەوەش لە کاتێکدا تەنها دوو گەڕ بۆ کۆتایی هاتنی وەرزەکە ماوە.
لەلایەکی دیکەوە، لیدز یونایتد شوێنی خۆی لە پرێمەرلیگ بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد دوای ئەوەی کۆی خاڵەکانی بۆ ٤٤ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی چواردەم جێگیر بوو، بە جیاوازی ٨ خاڵ لە وێست هام دوورکەوتەوە.
لە دوو گەڕی داهاتوودا، تۆتنهام ڕووبەڕووی چێڵسی و ئێڤەرتۆن دەبێتەوە، لە کاتێکدا وێست هام بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد و لیدز یونایتد یاری دەکات.
شایەنی باسە هەردوو یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن (پلەی بیستەم) و بێرنلی (پلەی نۆزدەم) دابەزینیان بۆ خولی پلە یەک مسۆگەر بووە، لە کاتێکدا کارتەکەی سێیەم بۆ دابەزین لە نێوان تۆتنهام و وێست هامدا دەمێنێتەوە.

