بەغداد – INA

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، و پاتریک دورێل، باڵیۆزی کۆماری فەرەنسا لە عێراق، لە بەغداد جەختیان لە گرنگیی پەنابردنە بەر دیالۆگ و ئامرازە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، ڕۆژی دووشەممە پێشوازی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی کۆماری فەرەنسا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان عێراق و فەرەنسا لەو پرسانەی جێی بایەخی هەردوولان".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ : "هەردوولا باسیان لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و گرژییە ناوچەییە ئێستاکان کرد، تێیدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پشت بەستن بە دیالۆگ و ئامرازە دیپلۆماسییەکان لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا، بەجۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: "وەزیر تیشکی خستە سەر جموجۆڵە سیاسییەکان و ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا بەڕێوەدەچن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی ڕێڕەوەکانی تەبایی سیاسی کردەوە بە مەبەستی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق و بەهێزکردنی سەقامگیری ناوخۆیی".