بەغدا – INA
ڕۆژنامەی (الصباح) لە ژمارەی سبەی سێشەممەیدا، 4 مەلەفی دیار بڵاو دەکاتەوە، کە لە نێوانیاندا بڕینی بەشەخۆراکی 1.6 ملیۆن فەرمانبەر و بەدواداچوون بۆ بێبەشکردنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەو بڕیارە هەیە، لێرەدا گرنگترینیان دەخەینە ڕوو:
◾ بڕینی بەشەخۆراکی 1.6 ملیۆن فەرمانبەر و بەدواداچوون بۆ بێبەشکردنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەو بڕیارە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
◾ پشتبەستن بە کارتی ئەلیکترۆنی لە کاتی سەردانیکردنی نەخۆشخانەکان بۆ دەستەبەرکردنی بەدواداچوونی قۆناغەکانی پشکنین و چارەسەر.
◾ بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە دیارترین تەحەدییە ژینگەییەکان.. نزیکەیی کردنەوەی یەکەم کارگە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی (recycling) تایەی بەکارهاتوو.
◾ شەهیدبوونی باوک و مامەکان و گەڕانەوەی کچەکە.. چیرۆکی "جەمیلە"ی ئێزیدی کۆتایی بە 12 ساڵ لە دابڕان دەهێنێت.