بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی و سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، جەختیان لە گرنگیی خێراکردنی هەنگاوەکانی لێکتێگەیشتن کردەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ شایستە دەستوورییەکاندا بگونجێت و هیوا و ئاواتەکانی گەلی عێراق لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا بەدیبهێنێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی کرد."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی وڵات کرا، جگە لەو گفتوگۆیانەی کە لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ئارادان."
ئاماژە بەوەش دراوە: "هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی خێراکردنی هەنگاوەکانی لێکتێگەیشتن کردەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ شایستە دەستوورییەکاندا بگونجێت و وەڵامدەرەوەی هیوا و ئاواتەکانی گەلی عێراق بێت بۆ سەقامگیری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان."
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "پێویستی لەپێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی و بەهێزکردنی باری کۆدەنگی سیاسی، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پشتگیریکردنی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی و چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا."