بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، جەختی کردەوە کە کۆکردنەوە و زیادکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "کۆکردنەوەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوامە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێران لەسەر ڕووی زەوی دەسڕێتەوە ئەگەر هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا کە پڕۆژەی ئازادی جێبەجێ دەکەن."
گوتیشی: "ئێمە چەک و تەقەمەنیی زۆرتر و بە ئاستێکی زۆر بەرزترمان لەوەی پێشتر هەمانبووە، لەبەردەستدایە."
باسی لەوەش کرد: "ئێران لە دانوستانەکانی ئاشتیدا نەرمتر بووە،" ڕوونیشی کردەوە کە "یان ئێرانییەکان ڕێککەوتنێک بە نیازپاکییەوە واژۆ دەکەن، یان دەست بە پرۆسە جەنگییەکان دەکەینەوە."