بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دابەشکردنی مووچەی "سەرپەرشتیار و بەخێوکەرانی خاوەن پێداویستی تایبەتی بۆ مانگی نیسانی 2026 ڕاگەیاند.
دەستەی خاوەن پێداویستی تایبەتیەکان لە وەزارەتی کار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە:، مووچەی مانگی نیسانی 2026 بۆ زیاتر لە (383) هەزار سوودمەند لە بەغدا و پارێزگاکان خەرج کرد.
بەگوێری بەیاننامەکە : زکری عەبدولڕەحیم، سەرۆکی دەستەکە، ڕایگەیاند: دەستەکە تەواوی ڕێکارە تەکنیکی، کارگێڕی و داراییەکانی بۆ زیاتر لە (383) هەزار سوودمەند بە کۆتایی پێهێناوە بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان، کە بڕی گشتییەکەی زیاتر لە (65) ملیار و (852) ملیۆن دینارە بۆ مانگی نیسانی 2026.
هەروەها داوای لە سوودمەندان کرد: سەردانی شوێنەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

