بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی،تیایدا ئاشکرایکرد : لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانیاندا بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش، توانیویانە لە ڕێگەی زانیاریی وردی هەواڵگرییەوە چوار تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات دەستگیر بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : ئۆپەراسیۆنەکان شارەکانی بەغدا و ئەنبار و دیالەی گرتووەتەوە و هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سلێمانی تیرۆریستێکی تریش لە ناو ئەو پارێزگایەدا خراوەتە ژێر دەستی یاسا، هاوکات لەگەڵ ئەم دەستگیرکردنانەدا هێزەکانی دژەتیرۆر لە دوو چالاکیی جیاوازدا لە دیالە و کەرکوک چەندین حەشارگەی تیرۆریستانیان خاپوور کردووە و راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان تا بەدیهێنانی سەقامگیریی تەواو لە سەرتاسەری وڵاتدا.

