بەغدا - INA - ئامنە سەلامی

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ژینگە، مەرجێکی بۆ پاراستنی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات لە پیسبوون دیاری کرد، هاوکات داوای کرد کە پارێزگاری لە زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا لە ئاوی ئاوەڕۆ بکرێت.

لوئەی موختار،گوتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت دروستکردنی پڕۆژەی کارای ئاوەڕۆ لە سەرجەم شارەکان وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و بەستنەوەی ماڵان پێیانەوە دادەنێت، هەروەها داوادەکات کە ئەم پڕۆژانە بخرێنە ناو کارە لەپێشینەکانی پلاندانانی دارایی حکومەت و بودجەی ساڵانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە ئەم پڕۆژانە بە شێوەیەکی دروست دیزاین بکرێن و لەلایەن کۆمپانیا باوەڕپێکراوەکانەوە جێبەجێ بکرێن کە پابەندی دیاریکراوە ژینگەییە بڵاوکراوەکان بن لە ڕێنماییە جیاوازەکاندا، چونکە ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە پیسبوون، جگە لە پاراستنی زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا لەو ئاوەی ساڵانە لە ئاوەڕۆکانەوە بەرهەم دێت.

"موختار"ووتیشی: سەبارەت بە پاشماوەی ئاوی نەخۆشخانەکان کە ڕەنگە ماددەی کیمیایی و پاشماوەی تاقیگەیی و ئاوی پیس لەخۆ بگرێت، پێویستە لە هەر نەخۆشخانەیەکدا یەکەیەکی بچووک بۆ چارەسەرکردنی ئاوەکە دروست بکرێت پێش ئەوەی بڕژێتە ناو ئاوەڕۆ گشتییەکان یان ڕووبارەکانەوە.