نێودەوڵەتی – INA

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی ناوازە (رائعة) لەگەڵ ئێران واژۆ دەکات.

ترامپ لە لێدوانەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "کارەکان لەگەڵ ئێران بە ڕێککەوتنێکی ناوازە کۆتایی دێن."

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی "ئێمە لە پێگەیەکی بەهێزی دانوستاندنین، و ئێران هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەمدا نییە جگە لە ناردنی وەفدێک بۆ دانوستان"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "گەمارۆکە کارێکی سەرکەوتوو بوو، ئێمە لە ڕژێمەکەی ئێران توندتر و سەختترین."