بەغدا – INA

بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە لە تێرکردنی هەموو داواکارییەکانی بانکەکان و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراو بۆ دۆلاری ئەمریکی، کە تایبەت کراون بە حاجیان و گەشتیاران، جگە لە حەواڵە دەرەکییەکان.

بانکەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "بانکەکە هەموو داواکارییەکانی بانکەکان و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراو بۆ دۆلاری ئەمریکی دابین دەکات، کە بۆ حاجیان و گەشتیاران و حەواڵە دەرەکییەکان تەرخان کراون."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ناوی ئەو کۆمپانیایانەی گۆڕینەوەی دراو کە ڕێگەیان پێدراوە دۆلار بە گەشتیاران و حاجیان بفرۆشن، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی بانکەکەوە بەردەستە، ئەمەش بە مەبەستی مسۆگەرکردنی ئاسانیی ڕێکارەکان و ڕێکخستنی پرۆسەکانی فرۆشتن بەپێی ئەو ڕێنماییانەی پەسەند کراون."

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد: "دەتوانرێت سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق بکرێت بۆ ناسینی ئەو بانک و کۆمپانیایانەی کە تایبەتمەندن بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران."