نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ئەمڕۆ سێشەممە، داوای لە واشنتن و تاران کرد ئاگربەست درێژ بکەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بدرێت.

ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "جەخت لەسەر پێویستیی پەیوەندی نێوان واشنتن و تاران و چاوخشاندنەوە بە درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکەینەوە."

وتیشی: "ئێمە سەرنجمان لەسەر دیالۆگە وەک باشترین ڕێگە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "پاکستان داوا لە واشنتن و تاران دەکات ئاگربەست درێژ بکەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە دیپلۆماسی بدرێت."